سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ماڵپه‌ری به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 17-1- 2018 شاندێكی باڵای توركیا گه‌یشتوونه‌ته شاری كه‌ركوك و له‌گه‌ڵ راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌ته‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ كوتله توركمانییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه بڕیاره شانده توركییه‌كه له گه‌ڵ ئه‌ندامی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شانده باڵاكه‌ی توركیای بۆ شاری كه‌ركوك روون نه‌كردۆته‌وه ، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی شانده‌كه كردووه.
دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی فه‌رمی وڵاتی توركیایه كه بۆ شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.