Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:48

هونه‌رمه‌ند (پشتیوان نوری) کۆچی دوایی کرد

به‌شداری له‌ چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه‌
pshtewin nore
کوردستان TV
100%

دوێنی ئێواره‌ هونه‌رمه‌ند پشتیوان نوری به‌ده‌وی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دواییكرد

ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد و پاڵه‌وانه‌ی درامای گه‌رده‌لول پشتیوان نوری به‌ده‌وی كه‌ هاوسه‌ری خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمانه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری چه‌ندین زنجیره‌ درامایان كردووه‌ دوێنێ به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییكردووه‌.

پشتیوان نوری به‌ده‌وی  ساڵی ١٩٧٧ له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونه‌ری له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ شاری سلێمانی ده‌ستپێكردووه‌، به‌شداری له‌ چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه‌ و یه‌كێك بوو له‌ ئه‌كته‌ره‌ دیاره‌كانی درامای گه‌رده‌لول كه‌ ڕۆڵی (ڕزگار)ی هه‌بوو، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان كردووه‌ و خاوه‌نی دووكچه‌ به‌ ناوی كانی و لانی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.