خاتوو ئەلیس والپۆل ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ سەقامگیری عێراقدان و لە هەوڵدان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هاندانى چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پشتیوانی کردنی دانوستانەکان لەسەر بنەمای دەستوور.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەلاح مستەفا، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ خاتوو ئەلیس والپۆل، جێگری نێردەی تایبەتى سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) تایبەت بە کاروباری سیاسی کۆبووەوەو بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان و هەنگاو پراکتیکى و زهمینهی لەبار بۆ گفتوگۆی نێوان ههولێر و بهغدا بهمهبهستی چارهسهركردنی كۆی كێشهكان لهسهر بنهمای دهستووری عیراق جەختی لەسەر کرایەوە.
لە دیدادرەکەدا کە ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر تێیدا ئامادەبوو، خاتوو ئەلیس والپۆل ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ سەقامگیری عێراقدان و لە هەوڵدان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هاندانى چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پشتیوانی کردنی دانوستانەکان لەسەر بنەمای دەستوور و هەروەها دابینکردنی هاوکاری تەکنیکی بۆ کۆمیسیۆنی باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دروست لە عێراق.
سهبارهت به دۆخی ئێستا و كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دووپاتى کردەوە کە " نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنی نێودەوڵەتی دەتوانن ڕۆڵێکی گەورەیان هەبێت لە هاندانى هەردوولا رەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کە تیایدا دانوستانێكى ڕاستهقینه ئهنجام بدرێت لەسەر بنەماى دەستوور.
نیگەرانی حکومەتى هەرێمى سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژ بە خەڵکی مەدەنى لە ناوچەکانی کەرکوک و دووزخورماتوو خستەڕوو. هاوکات باسى لە بایەخى هەماهەنگی بەردەوامی نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ یارمەتیدانى ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
چەند بابهتێكی پهیوهست به ڕهوشی سیاسى عیراق بهگشتی و ههڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بارودۆخی هەرێمى كوردستان بە تایبەتى لایهنێكی دیكهی دیدارهكه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.