Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:16

مەولوود باوەموراد: لێکتێگەیشتنى باش هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان

شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی بەغدا لێکتێگەیشتنی زیاتر دروستبووە و ئێستا "چەند خاڵێکی کەم ماون لەبارەیانەوە بگەنە رێککەوتن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر، مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، لەگەڵ شاندی عێراق لێکتێگەیشتنی باش هەیە و لەسەر "چەند خاڵێکی زۆر کەم" ناکۆکی هەیە.

كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی عێراقی و شاندی هه‌رێم كۆتایی هات و وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاشكرای ده‌كات: كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌یه‌كترگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌و به‌شێوه‌ی مه‌له‌ف له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كان و مه‌له‌فی ناوخۆ گفتوگۆهه‌یه‌ .

گوتیشی " لێکتێگەیشتنى باش هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستور، هەروەها کۆنووسێکى کۆبوونەوەکان نوسراوەتەوە و ئاڕاستەى عەبادی دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: خاڵه‌ ناكۆكه‌كان زۆر كه‌من ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێ سه‌رۆكی ئه‌و تیم و لێژنانه‌ بێت و فه‌رمانبه‌ره‌كان چۆن بن و له‌كوێ بن كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت ، ئه‌وه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌كرێن .

گوه‌زیری گواستنه‌وه‌ گوتیشی: گفتوگۆكان له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌و به‌ئیراده‌ی پێكه‌وه‌كاركردن و باش به‌ڕێوه‌چوه‌و ، دانوستانه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عێراقی به‌ڕێوه‌ده‌چوون .

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا، پێنج کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنى ئاسایش و دەستور و فڕۆکەخانەکان و گومرگ و دەروازە سنورییەکان و بەنداوەکان و نەوت کراوە.

ئاشكراشی كرد كه‌ شانده‌كه‌ی عێراق له‌ 19 كه‌س پێكهاتوه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی گرووپ گرووپ بووه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.