Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:38

ئەمڕۆ کێشەی ئاوی گەڕەکەکانی هەولێر چارەسەر دەبێت

لەگەڵ پڕبوونەوەی بۆڕییەكانی ئاو، كێشەی بێ‌ ئاوی چارەسەر دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


ماوەی سێ‌ ڕۆژ دەبێت بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بێ‌ ئاون، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممه‌ی ڕابردووەوە كێشە لە ئاوی ئیفرازی هەولێردا هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ چارەسەر كراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر ڕاگەیاند، لە ڕۆژی شەممه‌وه‌ بۆڕیی سەرەكی پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر شكابوو، بەڵام ئەمڕۆ سەعات 9ی بەیانی دوای 48 سەعات كاركردن تێیدا چاك كرایەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر زیاتر گوتی، لە سەعات 11ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر دەستی بەكاركردن كردووەتەوە.

ئاری ئەحمەد دڵنیایی دایە هاووڵاتییان كە لەگەڵ پڕبوونەوەی بۆڕییەكانی ئاو، كێشەی بێ‌ ئاوی لە ماڵەكاندا چارەسەر دەبێت و ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.