پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا بە جیا وەکو کیانێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق بکات.
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا بە جیا وەك قەوارەیەكی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بكات، هەرچەندە داواشی لە لایەنە سیاسییەكان كردووە هاوپەیمانی پێك بهێنن، بەڵام زۆربەی حزبەكان لەگەڵ ئەو بیرۆكەیەی پارتی نەبوون، بۆیە پارتی بڕیاری دا بە جیا و وەك قەوارەیەكی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردساتان کۆبووەوە له کۆبوونەوەکەدا پارتی وەکو لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پێشیوایە دەکرێت دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانییەتی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت.
سهرچاوهیهك رایگهیاند: بەهۆی ئەوەی لایەنە کوردستانییەکان نەگەیشتنە رێککەوتن کە پێکەوە بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەین، بۆیە ئێستا بڕیاری پارتی ئەوەیە بە تەنیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بکات.
گوتیشی لە کۆبوونەوەکە پارتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکاتەوە.
بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە 12-5-2018 بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.