حكومه‌تى عێراق له دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر چه‌ندین بڕیارى له دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه هه‌ندێكیشیان به‌بێ ده‌نگى جێبه‌جێ كراوون ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیاندایه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به ئاماده‌بوونى جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌ورییه بۆ تاوتوێكردنی رووداوه‌كانی ئه‌و 15 رۆژه‌یه‌له خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و ئاماری ڕووداوه‌كان له میحوه‌ره‌كان و تاوتوێ كردنی ڕاپۆرتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و مه‌شق پێشكه‌ش كراون.
گوتیشی: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا باسمان له چه‌ندین خاڵ كرد وه‌كو مه‌شقه نوێكانی وه‌زاره‌ت و هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌و په‌لاماروگۆڕانكارییه‌كانى دۆخى تیرۆرستانی داعش .
سه‌ربه‌ست له‌زگین هه‌روه‌ها رای گه‌یاند: خاڵی هه‌ره گرینگ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆماندا بریتی بوو له باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق،كه تیایدا جه‌ختمان له‌سه‌ر گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه
گوتیشی: نیگه‌رانی خۆمان له به‌رامبه‌ر كۆتایی هێنان به ئه‌ركی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كورد له ژوری هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ربری كه به‌بێ ئاگایی ئه‌فسه‌ره‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتاییان به ئه‌ركی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هێندراوه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت گرێده‌ده‌ین و وای گفتوگۆ‌و راوێژكردن له‌گه‌ل هاوپه‌یمانان و ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌ت دوا بریاری خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین.چونكه ئه‌فسه‌رانی عێراق له ژووری هه‌ماهه‌نگی ئێمه تا ئێستاش له‌سه‌ر كاره‌كانیان و دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ئێمه بریار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.