وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگهیاند كه ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێوەندگیری لەنێوان هەردوولا بکەن و لە بەرژەوەندی هەردوولا رۆڵێکی کاریگەر بگێڕن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، رۆژی دووشەممە 15-1-2017 لە وەڵامی پرسیارێکدا له كۆنگرهی رۆژنامهوانی ساڵانەیدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند: رۆڵی ئێمە جێگای قبوڵکردن و لە بەرژەوەندی هەولێر و بەغدا دەبێت.
ههروهها رایگهیاند كه هەوڵدەدەین هەموو ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانی چارەسەربکرێن، ئەگەر هەردوولا پێویستیان بە نێوەنگیری ئێمە بێت و هەوڵی گەورەی رووسیا بەپێویست زانرا، دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە رووسیا رۆڵێکی کاریگەری لەم پرسەدا دەبێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی چەند پرسێکی دیکەی کرد، یەکێک لەوان هەڕەشەکانی تورکیا بوو بۆ سەر هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و داوای کرد تورکیا تۆپبارانەکانی رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.