باڵیۆز و كونسوڵى به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم باس له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى كانونى دووه‌مى 2018، جۆن ویلكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و مارتن وار، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد و له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه جۆن ویلكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق باسى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا و هه‌ولێر پێمان راگه‌یاندون كه به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێویسته كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ هه‌بێت و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ى ئێستا ده‌كرێن به‌رده‌وامیان هه‌بێت".
باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه به‌ریتانیا پێداگرى ده‌كات له‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌كانى هه‌موو لایه‌ك دابینكرێت و ده‌ستكارى پڕِۆژه یاسایى بودجه‌ى عێراق بكرێت.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم سوپاسى ئه‌و نێوه‌نگیریه‌ى به‌ریتانیاى كرد و رایگه‌یاند: پێویسته به‌ریتانیا رۆڵى زیاترى هه‌بێت له نێوه‌نگیرى هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ین كه داواكاریه‌كانى به‌غدا سه‌باره‌ت به وردبینى له لیستى مووچه‌خۆران و چاودێریكردنى خاڵه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان جێبه‌جێبكه‌ین".
وه‌زیرى دارایى وتیشى: له ئێستادا پڕۆژیه‌كى چاكسازیمان ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه تایبه‌ت به رێكسختنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشین و ده‌رماڵه كه به پێى ئه‌و پڕۆژه یاسایه مانگانه 150 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانى مووچه.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى دارایى و ئابوورى رونیكرده‌وه كه كۆمپانیاى دیلۆت راپۆرتێكى ئاماده‌كردوه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌موو لایه‌ن چاكسازى له كه‌رتى نه‌وت و دارایى بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.