حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندى سه‌ركۆنه‌ى دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا ده‌كات .
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كات و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕێت، هیواى زوو چاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازێت.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/1/2018 دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی گۆڕه‌پانێكى كرێكارانى له به‌غدا كرده ئامانج و تیایدا به ده‌یان كه‌س گیان له ده‌ست دا و بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.