Erbil 5°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:26

له‌ چه‌مچه‌ماڵ پێکدادان له‌ نێوان هێزی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی و چه‌ند چه‌کدارێک رووده‌دات

به‌و هۆیه‌وه‌ ئامۆزایه‌كى به‌رپرسى مه‌كۆى گۆڕان گیان له‌ ده‌ست ده‌دات وسێ كه‌سى دیكه‌ش بریندار ده‌بن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بو گرتووخانه‌ی به‌غداد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ یه‌كێتی دوو هاولاتی بوونه‌ قوربانی.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری زیندانیه‌كان رێگربوون له‌ به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كانیان له‌ گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ به‌غداد، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رێگه‌گرتنه‌ش شه‌رو ئاڵۆزی دروستبووه‌و  هاوڵاتیه‌ك بریندار كراو یه‌كێكی تریش كوژرا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌دا دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ یه‌كێتى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی جێبه‌ جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان گروپێكى چه‌كدار به‌ چه‌كی قورس ریێگریانلێكردوون و ئه‌وانیش به‌رپه‌چیان داوه‌ته‌وه‌ 

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، كوژراوه‌كه‌ ناوی "مه‌لا بێستوون"ه‌ كه‌ ده‌كاته‌ كوری شه‌هید نازم مه‌حه‌مه‌د سلێمان و ئامۆزای عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تی دیاری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و به‌رپرسی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆران.

 

شایه‌نى باسه‌ به‌ بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق گرتووخانه‌ى فیدرالى داخراوه‌و وه‌ دژه‌ تیرۆرى یه‌كێتى ئه‌ركى گواستنه‌وه‌ى به‌ندییه‌كانى پێسپێردراوه‌ بۆ به‌ندیخانه‌كانی به‌غدا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.