Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:47

مه‌حمود عه‌باس: پێشنیاری ئاشتی ئه‌مریکا زله‌ی سه‌ده‌یه‌ و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت

نیازی هه‌یه‌ شارۆچكه‌ی ئه‌بودیس له‌ ده‌وروبه‌ری ئۆرشه‌لیم بكات به‌ پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین
Mehmoud-Abbas
کوردستان TV
100%

مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ دانووستانه‌كانی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، ئه‌مریكا وه‌ك ته‌نیا ناوبژیوان قبوڵ ناكات و پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی وه‌ك زله‌ی سه‌ده‌ وه‌سفكرد و وتی ئێمه‌ داواكارین وه‌فدێكی نێوده‌وڵه‌تیی پێكبهێنرێت بۆ به‌شداریی له‌ دانووستانه‌كان.

ناوبراو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی قبوڵ ناكات و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك رێككه‌وتنی سه‌ده‌ ناوی ده‌بات ده‌بێ به‌ زله‌ی سه‌ده‌ ناوه‌زد بكرێت، وه‌ ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت له‌مباره‌وه‌یه‌وه‌ و بێ وه‌ڵامی ناهێڵینه‌وه‌.

مه‌حمود عه‌باس وێڕای ره‌خنه‌ گرتن له‌ پڕۆژه‌ سیاسییه‌كه‌ی ترامپ كه‌ نیازی هه‌یه‌ شارۆچكه‌ی ئه‌بودیس له‌ ده‌وروبه‌ری ئۆرشه‌لیم بكات به‌ پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین، وتی كه‌ ئه‌وه‌مان قبوڵ نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.