به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ـی كانوونی دووه‌می 2018 ، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 53 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .
هاووڵاتییه‌كه ناوی (م،ح،د) له دایكبووی ساڵی 1965 ، پیشه‌ی پاسه‌وانی مه‌ده‌نی به‌شێك بووه له كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی و هه‌ر له‌وێ خۆی خنكاندووه‌و كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.