بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق رایگەیاند كە شاندێكی وەزارەتەكەیان ئەمڕۆ دووشەممە دەگەنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بۆ وتووێژكردنی یەكلاییكردنەوە سەبارەت بە كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنوورییەكان . بەپێی راگەیەندراوەكە شاندەكە پێك دێت لە فەریق مۆفەق جەنابی و لیوا مەهدی وائیلی و چەند كەسێكی دیكە .
شایانی باسە رۆژی شەممەی رابردوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ گەیشتە بەغدا و لەبارەی كێشەی فڕۆكەخانەكان، دەروازە سنوورییەكان، بەنداوەكان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، كارتی نیشتمانی و فەرمانگەكانی دیكە لەگەڵ تیمێكی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ كۆبووەوە، دواتر شاندەكە گەڕایەوە هەولێر و راگەیێندراوێكی لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكان بڵاوكردەوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.