Erbil 28°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:15

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی ترابزۆن لە رێرەوی خۆی لایدا

کەوتووەتە رۆخ ده‌ریای ڕه‌ش
کوردستان TV
100%


فڕۆكه‌یەک کە گەشتی ئەنقەرە ترابزۆنی کرد بوو لە فڕۆکەخانەی ترابزۆن، دوای ئەوەی دەنیشێتەوە لە رێگە لادەدات و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بە رووی گەشتەکاندا داخرا.

فڕۆكه‌یەک کە گەشتی ئەنقەرە ترابزۆنی کرد بوو لە فڕۆکەخانەی ترابزۆن، دوای ئەوەی دەنیشێتەوە لە رێگە لادەدات و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بە رووی گەشتەکاندا داخرا. هاوکات بە هۆکاری ئەمنی، سەرجەم گەشتەکان وەستێنران.

دوای ژمارەیەک رێکاری ئەمنی تایبەت و دابەزینی سەرنشینانەی فڕۆکەکە بە سەلامەتی، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایی بوونەوە.

پارێزگاری ترابزۆن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە رووداوەکە کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە بە هۆکارێکی نادیار فڕۆکەیەک لە رێڕەوی خۆی لە کاتی نیشتنەوەدا لایداوە و بەوهۆیەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی داخراوە.

هەروەک کۆمپانیای پێگاسووس، کە خاوەنی فڕۆکەکەیە، رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لەسەر هێڵی خۆی لایداوە و بەهۆی ئەوەی رێڕەوی فڕۆکەخانەکە لە تەنیشت دەریای رەشە، کەوتووەتە رۆخی ده‌ریاكه‌، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.