Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

یانه‌ی ئاکرێ سه‌رقاڵی ئاماده‌کاریه‌

هه‌وڵ ده‌دات بگاته‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كان
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئاكرێ سه‌رقاڵی یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌ بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان كه‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستپێده‌كات .

له‌ یه‌كه‌م یاری خۆشی له‌ خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئاكرێ میوانداری یانه‌ی هه‌ڵۆ ده‌كات، جێگای باسه‌ له‌ خولی یانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، یانه‌ی ئاكرێ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنابوو.

 ئێستا یانه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر زیوه‌ر عومه‌ر ڕۆژانه‌ یه‌كه‌ی ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌نجامێكی باش له‌ خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان به‌ده‌ست بێنێ و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی خۆی بگاته‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كان . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.