Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:39

یه‌که‌م ئۆتۆمبێلی کاره‌بایی ده‌که‌وێته‌ بازار

ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بازاره‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ پێشانگای " سێس 2018 " له‌ شاری لاسفێگاس كۆمپانیای ( بیتۆن) ی چینی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه‌ هێشتا له‌ قۆناغی پێشخستندایه‌ راگه‌یاند .

ئۆتۆمبێلی ( بیتۆن كۆنسێپت)  ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو كاره‌بایی ده‌بڵ ئه‌كسله‌ و له‌ شاری " نانجیغ " له‌ وڵاتی  چین دروستده‌كرێت ،ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ وڵاتی چین نرخه‌كه‌ی 45 هه‌زار دۆلار ده‌بێت ، به‌ڵام  له‌ وڵاتانی دیكه‌ ده‌بێت تا ساڵی 2020 چاوه‌رێی بن .

كۆمپانیای بیتۆن ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌ له‌ ئلستی سێیه‌مدا ده‌بێت له‌ ئۆتۆمبێله‌ خودرۆیه‌كان  له‌ كاتێكدا كه‌ ئاستی چواره‌م له‌ ته‌كنه‌لۆژیای خودرۆ هێشتا له‌ تاقیكردنه‌وه‌ دایه‌ .

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ به‌ پاتریه‌ك كارده‌كات كه‌ هیٍزه‌كه‌ی"  kwh71 " ه‌  ده‌توانێت تا 400 كیلۆمه‌تر بروات و پاتری ده‌بل ئه‌كسله‌كه‌شی kwh95  كه‌ ده‌توانێت 520 كیلۆمه‌تر بروات .

جێی باسه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بازاره‌وه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.