Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:29

دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی

لە نێوان 450 بۆ 550 كەس یاساكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


لیژنەی لێبوردنی گشتی سەردانی گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی لە هەولێر كرد بەئامانجی لێكۆڵینەوەكردن بۆ ئازادكردنی ئەو زیندانیانەی كە بڕیاری لێبوردنەكە دەیانگرێتەوە.

پاش پەسەندكردنی بریاری لێبوردنی گشتی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، ئەمرۆ لیژنەی لێبوردنی گشتی سەردانی گرتووخانەی چاكسازیی گەورانی كرد لە هەولێر بەئامانجی لێكۆڵینەوەكردن بۆ ئازادكردنی ئەو زیندانیانەی كە بڕیاری لێبوردنەكە دەیانگرێتەوە.

ئەمرۆ لە هەولێر هاوشێوەی دهۆك دەستدەكرێت بە ئازادكردنی ژمارەیەك لەو زیندانیانەی كە بریاری لێبوردنەكە دەیانگرێتەوە.

پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئەو زیندانیانەی كە بریاری لێبوردنەكە دەیانگرێتەوە لە گرتووخانەی چاكسازی گەوران لە شاری هەولێر لە نێوان 450 بۆ 550 كەس بن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە گرتووخانەی چاكسازیی گەوران له‌ دهۆك 72 زیندانی سوودەمەندبوون لە بریارەكەو ئازادكران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.