دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر و په‌لاماردانى ناوچه‌كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ،حكومه‌تى عێراق به ده‌یان په‌ر پرسى ئیدارى ئه‌و ناوچانه‌یان دوورخستوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان به كێسى جۆراو جۆر تۆمه‌تباركردوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌رى قه‌زاو ناحییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر چه‌ندین بڕیار و تۆمه‌تى جۆراوجۆر دراونه‌ته پاڵ به‌رپرسانى كورد له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه ده‌بوایه رێزمان لێگیرابا نه‌ك لابدرێن و به‌شدارى كردنمان له ریفراندۆم بكه‌ن به تاوان
له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رحه‌د قادر گووتى:حكومه‌تى عێراق له جیاتى تۆمه‌ت دروستكردن ده‌بوایه له كێسى ئه‌و 245 چه‌كداره‌ى داعشیان بپێچیباوه كه له‌ماوه‌ى ساڵى 2017 هه‌موو شانه نوستواكانمان لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دران به دادگا و هه‌ندێكیشیان له سێداره دران
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له ماوه‌ى خزمه‌تكردنم به پارێزگاى كه‌ركوك زیاتر له 300 كه‌سى هاوسه‌نگه‌رم شه‌هید كران و له ناویاندا براو خزمی نزیكى خۆمى تێدابووه به سه‌دانى دیكه‌شمان بریندار كراوین كه خۆم یه كێكم له‌و بریندارانه، ئێمه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌كرد پاداشتمان بكه‌ن كه‌چى به تۆمه‌تى به‌شدارى كردن له ریفراندۆم تاوانباركراین .
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رحه‌د قادر گوتى: ئێمه رێز له یاسا ده‌گرین و ته‌واوى ئه‌و تۆمه‌تانه له ژیر سایه‌ى دادگایه‌كى عادیلانه‌ى نیشتیمانى ره‌تده‌كه‌مه‌وه ،وه‌ئاماده‌م بیسه‌ڵمێنم كه جگه له خزمه‌تكردن به‌و پارێزگایه‌ى كوردستان كه ئێستا ئه‌وان به شیمالى عێراق ناوى ده‌به‌ن هیچی دیكه‌مان نه‌كردووه . وه به‌شانازییه‌وه‌ش به‌شداریم له ریفراندۆم كردووه كه پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسیانه‌ى سه‌رده‌میانه‌یه.
شایه‌نی باسه له 17/10/2017 به‌بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه له سه‌رحه‌د قادر پێكهێندرا به تۆمه‌تى به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى كه‌ركوك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.