Erbil 5°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:10

وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق بڕیارێکى دژ به‌ کورد له‌ که‌رکووک هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌ فشارى په‌رله‌مانتارێكى توركمان دژ به‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، كه‌ له‌دواى داگیركارییه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌ فشارى په‌رله‌مانتارێكى توركمان دژ به‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانى ته‌ندروستى كه‌ركووك، ده‌ركرابوون.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەرجەم ئەو گۆڕانکارییە کارگێڕییانەی هەڵوەشاندەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگاری کەرکووک دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیداون، بۆ راسپاردنی ژمارەیەک پزیشکی تورکمان لە شوێنی پزیشکانی کورد، ئەمەش لەسەر داواکاری پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت بووە.

عه‌دیله‌ حموود، وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق، بڕیارىدا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌ندروستى كه‌ركووك دژ به‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان، ده‌ركرابوون.

له‌دواى داگیركاریی 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، و داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌، حسێن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستى كه‌ركووك، له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌م سێ به‌رپرسی كوردى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌ پۆسته‌كانیان لادا.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ نێوخۆییه‌كان، فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى ته‌ندروستى به‌فشارى په‌رله‌مانتارى توركمان (نیازى معمار ئۆغڵۆ) بووه‌ و به‌رپرسانى كوردیش بڕیاره‌كه‌یان به‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك، ناوه‌زه‌د كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.