بڕیاره سبه‌ى شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
بڕیاره سبەی شاندێكی بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لە هەولێر لەگەڵ چەند وەزارەتێكی پەیوەست، کۆبوونەوەیەکی دیکەی دووقۆڵی لە هەولێر ئەنجامدەدەن و لەبارەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکە رێکدەکەون، ئەو کێشانەش بەرزدەکرێنەوە کە پێویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە هەیە". جەختیشدەکاتەوە کە پەیامی عەبادییان پێ راگەیێندراوە و پێداگری لەسەر گێڕانەوەی کار و چالاکی بۆ ئەو شوێنانە دەکات.
ئەوە لە كاتێكدایە، كە پێشتر چەند شاندێكی تری هونەری بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە ئیدارییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەردانی بەغدایان كردبوو لەگەڵ سەرانی ئەوێ كۆببنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار به سایتى غه‌دپرێسى راگه‌یاندووه، له دانووستانه‌كاندا هه‌ردوولا به‌ره‌وپێشچوونیان به‌ده‌ستهێناوه، راشیگه‌یاندووه، كه‌شێكى ئه‌رێنى باڵى به‌سه‌ر دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشاوه، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان.
رۆژی شەممە 13-1-2018، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ گەیشتە بەغدا و لەبارەی کێشەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و فەرمانگەکانی دیکە لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە، دواتر شاندەکە گەڕایەوە هەولێر و راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان بڵاوکردەوە.
شایه‌نی باسه هەرێمی كوردستان دووپات لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ دەكاتەوە و هەوڵەكان بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا چڕ كراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.