Erbil 15°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 09:32

ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ سنووردار ده‌کات

شێوازی وه‌رگرتنی بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌رانیشیان سنووردار كردووه‌
ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ سنووردار ده‌كات
کوردستان TV
100%

سێ حزبی دیموكرات كریسیتان و سۆشیاڵ كریستیان و سۆشیاڵ دیموكراتی ئه‌ڵمانیا كه‌ بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانێتییان پێكهێناوه‌، ره‌شنووسێ به‌رنامه‌ی كاری چوار ساڵی ئاینده‌ی كابینه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ سنووردار ده‌كات و له‌ داهاتوودا رێگه‌ ده‌دات ساڵانه‌ ژماره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر له‌ نێوان 180 هه‌زار بۆ 220 هه‌زار كه‌س تێنه‌په‌ڕێت.

ئه‌و حزبه‌ هاوپه‌یمانانه‌ شێوازی وه‌رگرتنی بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌رانیشیان سنووردار كردووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ر مانگێك به‌لایه‌نی زۆره‌وه‌ له‌ كۆی گشتی هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی په‌نابه‌ران وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ وڵاته‌كه‌یان بژیین.

جیا له‌وانه‌ ئه‌وه‌ش له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا په‌سه‌ند كراوه‌ كه‌ داواكاریی په‌نابه‌رێتیی په‌نابه‌ران تا كاتی وه‌رگیران یان ره‌تكرانه‌وه‌، هه‌ر له‌ كاتی یه‌كه‌م جێگیر بوونیان له‌ كه‌مپه‌كان، ده‌خرێته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ داواكارانی په‌نابه‌ریی ده‌بێ تا دیاربوونی چاره‌نووسیان هه‌ر له‌ كه‌مپه‌ گه‌وه‌ره‌كان بمێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.