زۆری و زیادی كێش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه زۆرێك له هاوڵاتیان روبه‌رویان ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆی خواردنی خوارده‌مه‌نی ناته‌ندورست یان به‌هۆی خواردنی شیرمه‌نه‌یی و ئه‌نجامنه‌دانی وه‌رزش.
راپۆرته پزیشكییه‌كان ئامۆژگارییمان ده‌كات كه له سێ كاتی جیاواز ئاو بخۆینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده چه‌وره‌یه‌ی هه‌یه نه‌مێنێت.
1-خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیان
زۆر گرنگه خورادنه‌وه‌ی ئاو له كاتی به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بخۆیت پره‌داغێك ئاو بخۆیته‌وه هاوكار ده‌بێت بۆ هه‌رسكردن و سووتانی ماده‌ی چه‌وری.
2- خوادرنه‌وه‌ی ئاو پێش ژه‌مه‌كان
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی ئالینویزی ئه‌مریكی ئه‌نجامیداوه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی خواردن زۆر هه‌ڵه‌یه نابێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی فراوان كردنی گه‌ده ئه‌مه‌ش هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر خوارده‌مه‌نی بخوات بۆیه واباشتره ئاو پێش 30 خوله‌ك له ژه‌مه‌كان بخۆیته‌وه.
3- پێش خه‌وتن
زۆر گرنگ و پێویسته خواردنه‌وه‌ی ئاو له رۆژدا به‌ڵام له شه‌ودا پێش خه‌وتن تا ده‌كرێت ئاو نه‌خۆیته‌وه چونكه ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌ت باش نه‌بێت چونكه ده‌بێ له خه‌وه‌كه‌ت به ئاگا بێت بچیته ئاو ده‌ست به‌م شێوه‌ش فاكته‌رێك ده‌بێت بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
سه‌رچاوه/ ئه‌لمه‌وزوع
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.