Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:30

هه‌زاران ژنی سعودی ده‌بنه‌ شوفێر

رێژه‌ی شوفێری ژن به‌رزده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی شانشینی سعودیه‌ له‌ مانگی 9 ی ساڵی پارله‌ بریارێكدا رێگه‌ی به‌ ژنانی وڵاته‌كه‌ی دا بۆ شوفێری كردن، له‌ ئێستادا كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی سعودیه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ وه‌رگرتن و دامه‌زراندنی ژنان بۆ ئه‌و كاره‌ .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو شوفێرانی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ پیاون ،پێشبینی ده‌كرێت دوای هه‌ڵگرتنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی ژنان بۆ شوقێری رێژه‌ی شوفێرانی ژن له‌م وڵاته‌ بۆ له‌ سه‌دا 80 به‌رزبێته‌وه‌ .

له‌ دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵی لابردنی قه‌ده‌غه‌ی شوقێری له‌سه‌ر ژنان له‌ مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی رابردوو ، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی كۆرس و خوله‌كان له‌ هه‌وڵی پێگه‌یاندنی شوفێری ژنان دان و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ناو نووسین بۆ وه‌رگرتن و دامه‌زراندنی ئه‌و ژنانه‌ هه‌ر له‌گه‌ل رۆژی هه‌ڵگرتنی بریاره‌كه‌.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.