هێزێکی بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو ماڵه كوردیه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ عەسائیبی ئەهلی حەق شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستدەبێت.
هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو و لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستدەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له خورماتوو رایگه‌یاند: ئه‌م هێزە چوونەتە گەڕەکە كوردییه‌كان و ماڵەکان تاڵاندەکەن و کوردیش دەستگیردەکەن، هەروەها عەرەب و تورکمانەکانیش چەکدەکەن.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ش گوتیشی: ئه‌م هێزه لەنێو خورماتوو لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی کێشە کەوتووەتە نێوانیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە، له ئه‌نجامی ئه‌م كێشه‌یه هێزه‌كه به‌رپرسی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند ئێستا دۆخی نێو شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو زۆر ئاڵۆزه و به شارێكی سه‌ربازگه ده‌چێت كه‌س ناوێرێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی بچێته ده‌ره‌وه، زۆربه‌ی ئیشوكاره‌كان وه‌ستاوه، و له‌زۆر شوێنیش بازگه دانراوه داوای ناسنامه له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوویان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.