Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:52

هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران ژماره‌یه‌ک چالاکوانی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیر کرد

به‌هۆی به‌شدارییان بووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ماوه‌ی دوایی له‌ ئێران
هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران ژماره‌یه‌ك چالاكوانی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیر كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران وێڕای چه‌ندین كه‌س به‌ جلی سڤیله‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی گونده‌كانی ناوچه‌ی شوعه‌یبییه‌ی سه‌ر به‌ شاری شووشته‌ری پارێزگای خوزستانیان ده‌ستگیر كردووه‌.

وه‌ك چالاكانی مافی مرۆڤ ئاماژه‌یان پێداوه‌، ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌هۆی به‌شدارییان بووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ماوه‌ی دوایی له‌ ئێران. بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستگیر كراوانیش ده‌ڵێن هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی بارودۆخی منداڵه‌كانیان له‌به‌رده‌ست نییه‌.

یه‌كێك له‌ چالاكانی مافی مرۆڤی پارێزگای خوزستان ده‌ڵێت ناوی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراون بریتین له‌: عه‌لی كه‌عبی، كه‌ریم كه‌عبی، ره‌حیم كه‌عبی، محه‌مه‌د كه‌عبی.

چالاكانی مافی مرۆڤی پارێزگای خوزستان ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێراندا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان له‌ گه‌نجانی شوێنه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.