Erbil 3°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:32

ئێران داوای ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات

هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ عێراق به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

كونسولی ئێران له‌ عێراق ئاشكرای ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپاو حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی عێراقدا هه‌یه‌.داواش ده‌كات له‌كاتێكی دیاریكراودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئاسایی بێته‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌هه‌ردوولا بكات.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی ئیره‌ج مه‌سجدی، كونسولی ئێران له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه‌: په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ئێران و عێراق هه‌روه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌موو بواره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپاو حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی عێراقدا هه‌یه‌.
كونسولی ئێران له‌ عێراق ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ عێراق به‌ ئاماده‌بوونی قاسم سلیمانی زۆر باش و گشتگیر بووه‌.

هه‌روه‌ها مه‌سجدی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ حیزبه‌ عێراقییه‌كان باشه‌و له‌گه‌ڵ كورده‌كانیش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزو مێژووییان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها كونسولی ئێران له‌ عێراق هیواداره‌ له‌كاتێكی دیاریكراودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئاسایی بێته‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌هه‌ردوولا بكات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: له‌ ئێستادا چوار هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران  به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.