Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:34

داعش لە گوندێکی قه‌زاى حه‌ویجه‌ سێ ئەندامی خێزانێک ده‌کوژێت

دایک و دوو کوڕەکەی کوژران و پیاوەکەش بریندارکراوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە گوندێکی باشووری کەرکوک، سێ ئەندامی خێزانێک کوژران.

ئەمڕۆ هەینی لە باشوری شاری کەرکوک لە گوندی سەعدیە سەر بە ناوچەی عەباسییە له‌ سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه‌ چەند چەکدارێکی داعش هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵێک و بەهۆی ئەو هێرشەوە دایک و دوو کوڕەکەی کوژران و پیاوەکەش بریندارکراوە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ فەرماندەیەکی سوپای عیراق رایدەگەیەنێت لەچالاکییەکیاندا لەسنوری قەزای حەویجە کە هەشت رۆژی خایاندووە، توانیویانە 30 چەکدار بکوژن و 112 داواکراویش دەستگیربکەن کە بەشێکیان چەکداری داعشن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.