بە پێی زانیاریەکان وه‌زیری به‌رگری به‌لژیكا نیازی سەردانی بەغدا و ھەولێری ھەبووە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ھێزەکانیان لەو دوو شوێنە، بەلام حکومەتی عێراق رێگەی پێ نەداوە کە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی به‌لژیكا، له كۆتایی مانگی رابردوودا ستیڤن ڤاندەپوت وه‌زیری به‌رگری به‌لژیكا ویستوویه‌تی بۆ كریسمس سه‌ردانی سه‌ربازانی به‌لژیكی بكات كه له هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا رێگه‌ی پێنه‌داوه ھەر بۆیەش وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بڕیاری داوە سەردانەکەی بۆ عێراق ھەڵوەشێنێتەوە.
ئەم رووداوە حکومەتی فیدراڵی به‌لژیكاى نیگەران کردووە و ھەربۆیەش ئامرازێکی قورسی دیپلۆماسی بە کارھێناوە کە ئەوەیش بریتی بووە لە بانگێشتکردنی باڵیۆزی عێراق لە به‌لژیكا بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ پێدانی روونکردنەوە.
ئەم رووداوە کاردانەوەی لە میدیاکانی به‌لژیكاى بە دوای خۆی ھێنا.
لە دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان لە 25-9-2017 بەغدا کۆمەڵێک سزای سیاسی و ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە کە دیارترینیان داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی و لەوکاتەوە رێگە بە دیپلۆماتکاران و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان نادات سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.