Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:23

له‌ ساڵی 2017 پێشێلکاری بەرامبەر 230 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن ئەنجام دراوه‌

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئامارى پێشێلكارییه‌كان بەرامبەر رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی 2017 بڵاوكردەوە
کوردستان TV
100%

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئامارى پێشێلكارییه‌كان لە بەرامبەر رۆژنامەنوسان بۆ ساڵی 2017 بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند" لە 137 حاڵەتدا پێشێلكاری لە بەرامبەر 230 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراون .

خۆشناو جەمیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بەهۆی ململانێی سیاسی و زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندنی سەر بە حیزبەكان پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان كراوە، لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا یاسای كاری رۆژنامەگەری پێشێلكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشێلكاری زۆر لەبەرامبەر رۆژنامەنووسە كوردستانییەكان كراوە و پێشێلكاریەكانیش بەردەوامن.

خۆشناو جەمیل ئاماری پێشێلكارییەكانی لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان راگەیاند، كە بریتیبوون لە 3 حاڵەتی تیرۆركردن لە بەرامبەر 4 رۆژنامەنوس، هەروەها خۆكوشتنی رۆژنامەنووسێك، شەهیدبوونی 2 رۆژنامەنووس.

ئەوەشی خستەڕوو، پێنج حاڵەتی داخستن لە بەرامبەر 13 دەزگای راگەیاندن تۆماركراون، 20 حاڵەتی گرتن كە تیایاندا 30 رۆژنامەنووس دەستگیركراون، لە 5 حاڵەتدا 5 رۆژنامەنووس برینداربوون، لە 25 حاڵەتدا لە 39 رۆژنامەنووس دراوە.

رونیشیكردەوە، 54 حاڵەتی رێگەنەدان لەبەرامبەر 111 رۆژنامەنوس تۆماركراوە، 15 حاڵەتی هەڕەشە لە 18 رۆژنامەنووس تۆماركراوە، لە 2 حاڵەتدا 2 كەناڵی میدیایی سوتێنراون.

خۆشناو جەمیل دەشڵێت، "لە 5 حاڵەت 5 دەزگای میدیایی تاڵان كراون و كۆی گشتی پێشێلكارییەكان لە ساڵی 2017 دا بریتییە لە 137 پێشێلكاری لە بەرامبەر 230 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن تۆماركراون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.