Erbil 24°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:30

لە چەمچەماڵ، بەهۆی یاریکردن بە  گولە هاوەن 3 منداڵ گیانیان لەدەستدا

تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە
کوردستان TV
100%

لە گەڕەکێکی شارۆچکەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی یاریکردن بە  گولە هاوەنێک 3 منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیێندراوێکی قایمقامی چەمچەماڵ، گولە هاوەنێک لەنێو زبڵدان بە سێ منداڵدا تەقیوەتەوەوە و بەهۆیەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

سێ منداڵەکە ناویان (هێمن سەعید) تەمەن 9 ساڵ، (فەرمان عەتا) تەمەن 12ساڵ و (دێرین سامان) تەمەن 12ساڵ، كه‌ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.