Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:29

حکوومەتی هه‌رێم روونکردنەوە لەسەر چاکسازی مووچەی خانەنشینان دەدات

پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی لەپەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێك ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات و تیاییدا روونكردنەوە لەبارەی پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی هەرێمی كوردستان دەدات.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، مەبەست لە ئاماژەدان بە مادەی 37ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵ لە پرۆژەكەدا بۆ دەستنیشانكردنی ئەو پۆست و ناونیشانە وەزیفییە باڵایانەیە كە نادەستوورین و لەهەمانكاتدا یاسای خانەنشینی یەكگرتوو بەسەریاندا جێبەجێ‌ دەكرێت.

لە خاڵێكی تری نووسراوەكەی حكوومەتدا ئاماژە بەوەكراوە كە پێویستە خانەنیشنی خاوەن وەزیفەی باڵاكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاوەن وەزیفەی باڵاكان لە دەسەڵاتەكانی فیدراڵی بەپێی تەمەنی خانەنشینی ساڵانی خزمەتی هاوتا بكرێت.

پرۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكانی هەرێمی كوردستان دوێنی لەپەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، په‌رله‌مانتارانیش دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌وڵدان كە بەزووترین كات پڕۆژەكە پەسەند بكرێت و بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردن.

پەسەند كردنی ئەو پرۆژەیە لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی لێدوانی داواكاری گشتیی 500 خانەنشینی نایاسای لە كوردستان هەیە و مووچەكانیان سەرووی پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

دەقی نووسراوەكەی حكوومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.