Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 13:11

کۆمپانیای سۆنی نوێترین مۆبایلی به‌رهه‌مهێنا تایبه‌ت به‌ سووپه‌ر سێلفی

كامێرای پێشه‌وه‌ی ۱٦ مێگاپكسڵه‌
kopinei soone mobiel
کوردستان TV
100%

ئه‌م مۆبایله‌ ئاست مام ناوه‌ندیه‌ پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٦۳٠ له‌خۆی گرتوه‌ ،مۆبایلی XA2 روونماكه‌ی ٥.٥ ئینج و توانستی پاتریه‌كه‌ی ۳۳٠٠ میللی ئه‌مپێر ، رامه‌كه‌ی ۳ گێگابات و بیرگه‌ی ناوه‌كی ۳۲ گێگابایت ، جێی باسه‌ هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن.

دووه‌م مۆبایل , XA2 Ultra روونماكه‌ی ٦ ئینجه‌و توانستی پاتریه‌كه‌ی ۳٥۸٠ میللی ئه‌مپێر، رامه‌كه‌ی ٤ گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی ٦٤ گێگابایت .

هه‌ردوو مۆبایله‌ نووێیه‌ كامێرای دواوه‌ی ۲۳ مێگاپكسڵ ، كامێرای گۆشه‌ی ۸ مێگاپكسڵ و كامێرای پێشه‌وه‌ی ۱٦ مێگاپكسڵ .

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ به‌ ڤێرژنی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ كار ده‌كه‌ن و مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بن.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.