Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:35

ئاواره‌کان ناچار ده‌کرێن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌کانی خۆیان

به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی كه‌ به‌شدارن له‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی هه‌ژموونیان له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار هه‌یه‌، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زۆر ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ روانگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆییه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌ واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا به‌زۆر ئاواره‌كان ناچار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانیان.

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی كه‌ به‌شدارن له‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی هه‌ژموونیان له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبار هه‌یه‌، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زۆر ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچن.

راونگه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، راسته‌ رێزگرتن له‌ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كارێكی گرنگه‌، به‌ڵام نابێت له‌ سه‌ر حیسابی ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك بێت.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌، به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له‌ ره‌وشێكی نائارامدا، یارمه‌تی ئاواره‌كان نادات تاوه‌كو بچنه‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها له‌ مافی ده‌نگدان بێ‌ به‌ش ده‌بن.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتوودا، به‌ڕێوه‌بچێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.