ئه‌م ئێواره‌یه هێزێكى زۆرى سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى ئیتیحادى به چه‌كى قورس و سوك به‌وره‌و شاره‌دێى قه‌ره هه‌نجیر جوڵه‌یان پێكراوه و پێشمه‌رگه‌ش له ئاماده‌باشیدان
سه رچاوهیه كی ئه منی به ده‌زگای سه ته لایتی كوردستان راگه یاند: ئێواره‌ى 1/10/2018 هێزێكى زۆرى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى ئیتیحادى به چه‌كى قورس و سوك به‌ره‌و شاره‌دێى قه‌ره هه‌نجیرى سه‌ر به شارى كه‌ركوك جوڵه یان پێراوه، له به‌رامبه‌ردا هیزه‌ی پیشمه رگهش كه‌وتۆته خۆ‌و ده‌لێن ئاماده‌ین بۆ هه‌ر پهرپهرچدانهوهیهكى نه‌خواستراو ،
به گوێره‌ى ووته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پۆلیسی ئیتحادی وسوپای عیراق و حه‌شدى شه‌عبى نیازیان وایه په‌لاماری شاره‌ده‌ێی قه ره هه نجیر بده‌ن كه ده‌كه‌وێته دواخاڵى سنورى كه‌ركوك سلێمانى وه هێزى پێشمه‌رگه‌ى لێ جێگیركراوه .
ئاماده‌باشی پیشمه رگه یش دوای ئه وه دێت كه هێزێكى زۆرى عێراقییه‌كان له بازگه كانى كه یوانی كه ركوك بو سه ر رێگه ی كه ركوك چیمه ن نزیك شاره‌دێی قه‌ره هه‌نجیر گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م جموجۆڵ و هه‌ڕه‌شانه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌نگۆى هه‌یه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به چاوساغى و و هه‌ماهه‌نگى گروپێكى پاوان خوازى ناو یه كێتى نیشتیمانى كوردستان به بێ ئاگادارى و پرسى حزبه‌كه‌یان دێت، كه پێشتر سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له میدیاكانى كوردستانى و عێراقى ئاشكرایانكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.