كه‌شتییه‌وانی ناسراوی ئه‌مریكی " جۆن یۆنگ " یه‌كێك بوو له به‌ناوبانگترین كهشتییهوانهكانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا دنیای جێهێشت .
ئاژانسی ناسا ئاشكرایكردووه " یۆنگ " له ته‌مه‌نی 87 سالیدا كۆچی دوایی كرد ، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری مردنی ناوبراو بكات ، ته‌نها ماته‌مینی ئاژانسه‌كه‌ی بۆ كۆچی دوایی راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه "یۆنگ" 42 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی له به‌رنامه گه‌ردوونییه‌كان به‌سه‌ربردووه و ته‌نها گه‌ردوون پێوێك بووه چوه‌ته ئاسمان .
جۆن یۆنگ له ساڵی 1972 له‌گه‌ڵ تیمه تایبه‌تییه‌كه‌ی كه ژماره‌یان 12 كه‌س بوو پێی نایه سه‌ر مانگ و كه پارچه‌یه‌ك له گۆشتی مانگای له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو، هه‌روه‌ها یۆنگ و گه‌ردوون پێوێكی دیكه به ناوی " چارلز دۆك" ماوه‌ی 16 میلیان به ئۆتۆمۆبێل بڕی و زیاتر له 200 پۆند نموونه‌یان له خاك و به‌ردی ئه‌و هه‌ساره‌یه كۆكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.