Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:42

دادگای فیدراڵی: هەر 100 هەزار ئیزدی کورسییەکی لە پەرلەمانى عێراق دەبێت

بە گوێرەی سەرژمێری، کورسیی  بە پێکهاتەی ئیزدی ده‌درێت
کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند" دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری داوە، بە گوێرەی سەرژمێری، کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکهاتەی ئیزدی بدرێت.

ئەمرۆ، چوارشەممە 10-1-2018، ڤیان دەخیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند" ئەیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵ وتى" دادگاكه‌ بڕیاری ژمارەی 11ی 2010ى دەرکردووە، كه‌ تایبەتە بە ژمارەی کورسیی پێکهاتەی ئیزدییان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق."

ڤیان دەخیل گوتیشى: "گوتەبێژی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ژمارەی پێکهاتەی ئێزدییان لەبەرچاو بگیرێت و بە پێی ژمارەکەیان کورسییان پێ بدرێت."

گوتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەوەیشی گوتبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئاماری دەنگدەران، هەر 100 هەزار کەس مافی وەرگرتنی کورسییەکی لە ئەنجومەن هەیە."

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.