Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:48

مالیکی و عه‌بادی بە دوو لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

ماليكی رەتیكردەوە ئارەزووی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەبێت
مالكی و عبادی بە دوو لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد كە هەر یەك لە حەیدەر عه‌بادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوری ماليكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە دوو لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن .

رەحاب عەبودە لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی روونیكردەوە كە دەوڵەتی یاسا یەكلایی كردۆتەوە كە بە دوو لیستی جیا یەكێكیان بە سەرۆكایەتی عه‌بادی و دووەمیان بە سەرۆكایەتی ماليكی بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكەن، پێشتریش پێشبینی دەكرا كە عه‌بادی و ماليكی كە هەردووكیان سەر بە حزبی دەعوەی ئیسلامی و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسان جیادەبنەوە.

نوری ماليكی كە ئێستا جێگری سەرۆك كۆماری عێراقە رەتیكردەوە كە ئارەزووی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەبێت یان هەوڵی پێكهێنانی حكومەتی رزگاری نیشتیمانی بدات .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.