لە ئەنجامی رووخانی باڵەخانەی نەخۆشخانەیەک لە قەزای سێمێل، کە لە قۆناغی دروستكردندایه 10 کرێکار برینداربوون.
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ته و له‌قۆناغی دروستبوونیدایه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌وكاته‌ی كرێكاره‌كان كاریان تێدا دهكردو هه‌وڵی ئه‌وه‌یانده‌دا چیمه‌نتۆی به‌شێكی بكه‌ن، به‌ڵام باڵه‌خانه‌كه ڕووخاوه‌و كرێكاره‌كانیش له‌كاتی رووخانی باڵه‌خانه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت.
عیسا نەسڕی سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لقی دهۆك رایگه‌یاند ڕووداوەكە لە كاتێكدا دروست بووە، كە چیمەنتۆیەكی زۆر كراوەتە سەر باڵەخانەی نەخۆشخانە و لە ئەنجامدا سەقفی نەخۆشخانەكە نەیتوانی بەرگە بگرێت و ڕووخاوە.
ژماره‌ی كرێكاره برینداره‌كان 10 كرێكاره‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێویست و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی هێڵدراونه‌ته‌وه‌و برینی به‌شێكیان سه‌خته.
بەپێی ئامارەكانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لە ساڵی رابردوودا و لە سنووری پارێزگای دهۆك 14 كرێكار گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.