Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:17

له‌ هه‌ولێر لەسەر 17 تاوانی جۆراجۆر 25 تۆمەتبار دەستگیرکراون

پۆلیسی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامارى تاوانه‌كانى خسته‌روو
کوردستان TV
100%

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر ئەنجامدانی  ١٧ تاوانی جۆراجۆر ٢٥ تۆمەتبار دەستگیرکراون.

ھۆگر عەزیز، لیستی تاوانەکانی خستەڕوو و وردەکاری رووداوەکان بەم شێوەیە کە سەرجەمی تۆمەتبارانی ھەر ١٧ رووداوەکە دەستگیرکراون:-

تاوانی یەکەم؛ تاوانبارێک ھەستاوە بەشێلانی کچێک بەئۆتۆمبیل بەئەنقەست و تەرمەکەی بەجێ ھێشتووە و دەستگیرکراوە.
دووەم، برایەک براکەی خۆی کوشتووەو بکوژ دەستگیرکراوە.
سێیەم، برایەک خوشکەکەی خۆی کوشتووە
چوارەم، دوو کەس ھەستاون بە کوشتنی کەسێک.
پێنجەم، بە دوو تاوانبار ھەستاون بەدزینی ئۆتۆمبیل لەجۆری کیا کادێنزا و تاوانباران دەستگیرکراون.
شەشەم، دوو تاوانبار ھەستاون بەدزینی ئۆتۆمبیل لە سێبەردان و لە ناحیەی باسرمە لەلایەن پۆلیس دەستگیرکراون.
حەوتەم، تاوانبارێک ھەستاوەبە دزینی ٢٠ ھەزار سەعات لە بازاری داون تاون کە برەکەی بە ٣٦ ملیۆن دینار خەملێندراوە.
ھەشتەم، تاوانبارێک ھەستاوە بە دزینی چەندین کەل و پەلی کارەبای و ئەلیکترۆنی.
نۆیەم، دوو تاوانبار کە یەکێکیان ژن بووە، ھەستاون بە شاردنەوەی مادەی ھۆشبەرو بەکارھێنانی چەکی بێ مۆڵەت و پارەی ساختە.
دەیەم، سێ تاوانبار لەشەش ساڵدا ھەستاون بە دزیکردن، تەنھا یەکێکیان ٢٧ تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە.
یازدەھەم، تاوانبارێک ھەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبیل لەجۆری تۆیۆتا پیک ئاپ ئۆتۆمبیلەکە گەرێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.
دوازدەھەم ،تاوانی دزی تاوانبار ھەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبیل لەجۆری کیا سیراتۆ.
سیازدەھەم، تاوانبارھەستاوە بەدزینی ئۆتۆمبیل لەجۆری مازدا لەگەرەکی تەعجیل.
چواردەم ، تاوانبارێک ھەستاوە بەدزینی چەندین کەل و پەلی ئەلیکترۆنی و زێر
پازدەم، تاوانبارێک ھەستاوە بە دزینی ئامێری ئەلیکترۆنی
شازدەم، تاوانبارێک ٢٣٤ کارتۆن حەبی بێھۆشکەری پێ گیراوە.
حەڤدەم، دوو تاوانبارن کە فێڵیان لە ھاوڵاتیان کردووە بە فرۆشتنی کیسی زبڵ و خاشاک بە ناوی لایەنی فەرمییەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.