دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان هه‌نگاوێكی زۆر باش بوو سه‌باره‌ت به روونی و شه‌فافیه‌ت له بواری نه‌وت و غاز و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێی راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆتمان كردوه و به راپۆرتێكی گرنگی وه‌سف كرد و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له نزیكترین كاتدا ورده‌كاری راپۆرته‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه تا ئێستا به‌غدا 700 ملیار دینار قه‌رزداری جوتیارانی هه‌رێمى كوردستانه.
له باره‌ی دیاری كردنی پارێزگارێك بو شاری كه‌ركوك نێچیرڤان بارزانی گووتی: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه رێككه‌وتن و راشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كوبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر مەسەلەی وردبینی لە پرۆسەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان بوو، یاسای نەوت و غاز کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، هەرێمی کوردستانی پابەندکردووە بەوەی پێویستە وردبینی بکات لە پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستاندا.
وتیشى" ئێمە بەپێی ئەو یاسایە لە مانگی 2ی ساڵی 2016 لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارەمان دەرکردووە، ئەمەش ئێمەی پابەندکردووە بەوەی کۆمپانیای وردبینی جیهانی بهێنن بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوان وردبینی تەواو بکەن لەو پرۆسەیەدا، بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم ئەوە رابگەیێنم لەپێناو شەفافییەت لە هەرێمی کوردستاندا و وردبینیکردنی پرۆسەی هەناردەکردن و دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، ئەمڕۆ ئێمە هەنگاوێکی زۆر گرنگمان جێبەجێکردووە، ئەویش ئەوەیە کە دوو کۆمپانیامان بۆ هەرێمی کوردستان هێناون، ئەوانیش بریتین لە کۆمپانیاکانی دیلۆیت و ئێرنستنگ، ئەم دوو کۆمپانیایە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی کاری وردبینی لە پرۆسەی نەوت دەکەن، بێگومان ئەمانە کۆمپانیای زۆر گرنگن و لە دونیادا ناسراون، بەپێی ئەو تەندەرەی کراوە لە هەرێمی کوردستاندا ئەمکارە جێبەجێکراوە.
ئەم پرۆسەیە نە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و نە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بووە، بەڵکو بە سوپاسەوە لەلایەن لیژنەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتیکراوە و جێبەجێکراوە، من دەمەوێت لێرەوە سوپاسی سکرتێری ئەنجوومەنی نەوت و غاز دکتۆر ئامانج و ئەو کەسانە بکەم کە لەگەڵی کاردەکەن، بەڕاستی زۆر بەخەمخۆرییەوە هەر لە رۆژی یەکەمەوە کاری جددیان کرد لەسەر ئەم پرۆسەیە هەتا گەیاندیانە ئەمڕۆ، هەروەها سوپاسی ئەو کادیر و گەنجانە و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەکەم کە یارمەتیدەر بوون لەو پرۆسەیە، هەروەها سوپاسی کۆمپانیای دیلۆیتیش دەکەم کە زۆر بەدیقەتەوە وردبینی تەواو کراوە.
ئێمە لە رۆژانی داهاتوودا هەموو وردەکاری ئەو راپۆرتە لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان باسدەکەین، رێککەوتووین لەگەڵیان باس بکەین پێشئەوەی هەموو ژمارەکان بڵاوبکرێنەوە، دوای ئەوە هەموو ئەو ژمارانە و هەموو ئەوانەی لە راپۆرتی دیلۆتدا هاتوون بۆ خەڵکی کوردستانیان بڵاودەکەینەوە.
پرۆسەیەکی زۆر گرنگ بووە، وردبینییەکی زۆر دەقیق کراوە لەو مەسەلەیەدا کە بەڕاستی ئەمە جێی خۆشحاڵییە، هەروەکو گوتم هەنگاوێکی زۆر گرنگە لە شەفافییەتکردنی پرۆسەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستاندا کە ئەمە پرسێک بووە زۆر جێی پرسیار بووە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە و هەموو کەسێکەوە، من پێموایە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ ئێمە پێی گەیشتین دوای ئەو ماوەیە، هەنگاوێکی هەتا بڵێی گرنگ بوو لە مەسەلەی شەفافییەت لەم بوارەدا.
سەبارەت بە خاڵێکی دیکە، هەروەکو ئاگادارن لە پرێس کۆنفرانسی پێشتریش ئاماژەم بۆ ئەوەدا، کە لەلایەن بەغداوە چەند لیژنەیەک دروستکراون بۆ مەسەلەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، لێرەش گوتم ئێمە ئامادەین هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بکەین، ئەگەر بەڕاستی بەغدا بەتەمای ئەوەبێت مووچەکان بدات، لەو پێناوەدا لیژنە لەنێوان ئێمە و ئەوان قسەیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ مووچەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، ئێمە هیوادارین ئەم پرسە جێبەجێ بکرێت و مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەغدا پارەی گەنمی جووتیارانی خەرجکردووە، بەداخەوە تاوەکو ئێتسا هیچ پارەیەک لە بەغداوە نەگەیشووەتە هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی 700 ملیار قەرزداری جووتیارانی هەرێمی کوردستانن.
لەڕاستیدا ئەوەی ئێمە کردوومانە ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی هیچ لایەک نەبووە، ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە کردوومانە زیاتر بۆ مەسەلەی شەفافییەت بووە لە پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەنیسبەت ئێمە ئەوە گرنگە، ئێمەش ئامادەین ئەگەر بەغدا بەگرنگییەوە لەو بابەتە دەڕوانێت و دەیەوێت ژمارەکان بزانێت و بزانێت چمان کردووە، ئێمە ئامادەین پەرلەمانی عێراق بێت و حکومەتی عێراق بێت، هەر کامەیان بن ئێمە ئامادەین هەموو ئەو داتایانەیان بخەینە بەردەست، چونکە ئێمە ویستوومانە ئەوپەڕی شەفافییەت هەبێت لە مەسەلەی پرۆسەی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەو بڕیارەی داویانە، من پێموایە بڕیارەکە تەواو لەجێگەی خۆیدا نییە، ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای کەرتی تایبەتن، پێموایە هیچ پێویست بەوە ناکات پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە بدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بە بڕیارێکی دیکەش لە پەرلەمانی عێراق خۆشحاڵین، ئەویش بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە بۆ مەسەلەی دووزخورماتوو، ئەگەر ئەمە راستبێت و ئەمە بکرێت پێموایە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، چونکە بەنیسبەت هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو زیادەڕۆیانەی دەکرێنە سەر موڵک و ماڵ و گیانی خەڵک لە دووزخووماتوو، دەبێت زۆر بەجددی هەڵوەستەیان لەسەر بکرێت و لێکۆڵینەوەی تەواو بکرێت لەو پێشێلکارییانەی هەتا ئێستا لەو سنوورەدا کراون.
ئەو وردبینییەی کۆمپانیای دیلۆیت کردوویەتی، ئەوەی ئێستا کردوویەتی هی 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2017یە، گرێبەستی ئێمە لەگەڵ دیلۆیت تەنیا وردبینی نییە لەو مەسەلەیە، بەڵکو گرێبەستی ئێمە لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆیت ئەوەیە ئێمە هەناردەکردنی نەوتمان لە مانگی 5ی ساڵی 2014 وە دەستپێکردووە، دوای ئەوەی کە لە مانگی 2 بە بڕیارێک لە بەغدا بودجەی هەرێمی کوردستانیان بڕی، پرۆسەی وردبینی لە مانگی 5ی 2014 وە دەستپێدەکات، بەڵام ئەوەی ئێستا ئامادەیە هی 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2017 یە و بڵاودەکرێتەوە، ئەوانەی دیکەش وردبینی دەکرێت، هاوکات هەموو پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان وردبینی دەکرێن، ئەو پارەیەی کە وەرگیراوە کاتی خۆی کە پێی دەگوترا شیرینی، وردبینی لە هەموو ئەمانەش دەکرێت، هەمووشی بۆ خەڵکی کوردستان و دونیا و عێراق بڵاودەکرێتەوە.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سه‌رۆكوه‌زیران رایگه‌یاند، تا ئێستا نه‌زانراوه هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌ته‌وه و كۆمیسیۆن به روونیش داوای ئه‌و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كردووه.
روونیشی كرده‌وه، دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن ده‌بیت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن بۆ هاووڵاتییان و شه‌رعیه‌تی هه‌رێم و ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، گرنگه و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.