بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵی ڕابردوودا 305 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاداوە و بەو هۆیەوە 484 كەس بوونەتە قوربانی و داهاتی بەڕێوبەرایەتیەكە زیاتر بووە لە 600 ملیۆن دینار.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كەوتووە ڕایگەیاند: لەساڵی 2017دەدا 305 ڕووداوی هاتوچۆ لەئیدارەی ڕاپەڕین تۆماركراوەو بەو هۆیەوە 484 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
هەروەها ئاماژەی به‌وه‌ش كراوه: بەگوێرەی ئامارەكە لەڕێژەی قوربانیان 42 یان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 442 یان برینداربووە.
هۆكاری ئه‌م رووداوانه‌ش 176 به‌هۆی لێخورینی خێرایی بووه، 123ش كه‌مته‌رخه‌می له شوفێربووه، 6یشیان ئۆتۆمبێله‌كان مه‌رجی توندوتۆڵی بووه.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری لەڕاپەڕین لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەگوێرەی ئامارەكە 4990 مۆڵەتی شۆفێری دراوە بەهاووڵاتیان.
به گورێره‌ی ئاماره‌كه 59 مۆڵه‌تی ماتۆڕسكیلیش دراوه به هاووڵاتیان.
3803 سه‌رپێچی خێرایی له رێگای كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه.
هه‌ر به گورێره‌ی ئاماره‌كه‌ی هاتووچۆی راپه‌رین 106 هاووڵاتی دراونه‌ته دادگا كه به‌بێ مۆڵه‌ت ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوه.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی ئەو ساڵەدا 606 ملیۆن و 802 هەزار و 750 دینار داهاتیان هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.