چەند گولە هاوەنێك ئاراستەی خورماتوو کران، لەبەرامبەردا حەشدی توركمانی چیای هەنجیرەی نزیك قەزاکەی بۆردوومانكرد.
ئهمرۆ دووشهممه لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە چهند گولە هاوەنێك ئاراستەی خورماتوو كران، لەبەرامبەر ئەو كارەدا حەشدی توركمانی چیای هەنجیرە و دەوروبەری خورماتووی بۆردوومان كردووە، دیار نییە بەوهۆیەوە كوژراو و بریندار هەن یان نا.
لای خۆشیهوه خۆبهخشهكانی شارۆچكەی خورماتوو ڕەتی دەكەنەوە دەستیان لە بۆردمانكردنی شارۆچكەی خورماتوودا هەبێت و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش باس لە بۆردمانی گوندەكانی سنووری بناری "داودە" دەكات.
سهرچاوهیهكی سهربازی لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی دوزخورماتوو راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەك گولەهاوەن بە شارۆچكەی خورماتووەوە نراوه، لە بەرانبەردا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەوتنە بۆردمانكردنی بناری داودە لە گوندی "شۆراو" و "قەڵا" و "تپڕكە"وە.
گوتیشی: جگە لە هاوەن و تۆپبارانی میلیشیاكان، كۆپتەر بۆردمانی ئەو ناوچەی كردووە بە بیانووی وەڵامدانەوەی هاوەنبارانكردنی خورماتوو.
سهرچاوه سهربازییهكه راشیگهیاند: لە دەوروبەری خورماتوو چەكداری پەرتەوازەی داعش هەن، بەڵام نازانرێ ئەوان ئەو كارە دەكەن یان نا، لهبهر ئهوهی ناوبهناو حهشدی شهعبی گوله هاوهن ئاراستهی ئهم ناوچانه دهكهن.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایهنێكى كوردى، پەلاماری شارۆچكهی خورماتوویاندا دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندارکردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.