Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:13

فڕۆکەکانی تورکیا سیدەکان بۆردومان دەکەن

بە بیانوی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە
فڕۆکەکانی تورکیا سیدەکان بۆردومان دەکەن
کوردستان TV
100%

ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە ناحیەی سیدەکان بۆردومان دەکەن .

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەبیانوی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە ئێستا هەریەک لە کەوەرتێ و بندێوانە و چیای ڕوال لە سنووری سیدەکان بۆردومان دەکەن .

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راشیگه‌یاند: فڕۆکەکان زور بەنزمی له‌ ناحیه‌ی سیدەکان و گوندو ئاواییەکانی  ناوچەکە دەسووڕێنەوە .

له‌ چه‌ند ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە بۆردومانی ناحیەی سیدەکان دەکەن . 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.