نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان هه‌نگاوێكی زۆر باش بوو سه‌باره‌ت به روونی و شه‌فافیه‌ت له بواری نه‌وت و غاز و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێی راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆتمان كردوه و به راپۆرتێكی گرنگی وه‌سف كرد و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له نزیكترین كاتدا ورده‌كاری راپۆرته‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه تا ئێستا به‌غدا 700 ملیار دینار قه‌رزداری جوتیارانی هه‌رێمى كوردستانه.
له باره‌ی دیاری كردنی پارێزگارێك بو شاری كه‌ركوك نێچیرڤان بارزانی گووتی: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێمان له‌گه‌ڵ یه كێتى نیشتیمانی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووینه رێككه‌وتن و راشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ و سبه‌ی كوبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.