Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:15

کوردستان.. پێدانی قه‌رزی بچووک به‌ گه‌نجان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كى نوێ ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێدانى قه‌رزى بچووك به‌ گه‌نجان
كوردستان.. پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قه‌رزى بچووك به‌ گه‌نجان راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات به‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ى كه‌ له‌ گه‌نجان وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌، به‌ چه‌ند ڕێنماییه‌كى نوێ ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێدانى قه‌رزى بچووك به‌ گه‌نجان. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌مزه‌ مه‌غدید، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت بڕیارى ئه‌وه‌ دراوه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست بكرێت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قیستى ئه‌وانه‌ى قه‌رزى بچووكیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌ پێى بڕیارێكى نوێ، وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ش‌ بۆ سێی مانگی نیسان دواخرا.  

ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ قه‌رزه‌كه‌ى پێده‌درێت، ده‌بێت ته‌مه‌نى له‌ نێوان (15 بۆ 35) ساڵدا بێت و مووچه‌خۆرى حكوومه‌ت نه‌بێت، هه‌روه‌ها هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى نه‌بێت. 

هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد، قه‌رزه‌كه‌ بۆ پڕۆژه‌ى بچووك له‌ بوارى كشتوكاڵ، گه‌شتیاریی، پیشه‌سازیی و بازرگانیی، به‌ گه‌نجان ده‌درێت و بڕه‌كه‌ى به‌پێى قه‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ له‌  یه‌ك ملیۆن دینار تا 15 ملیۆن دیناره. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.