Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:24

به‌ 400 ناونیشان پیشانگایه‌کی کتێب له‌ ئامێدی ده‌کرێته‌وه‌

ئه‌م پیشانگایه‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌ 400 ناونیشان پیشانگایه‌كی كتێب له‌ ئامێدی ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 8-1-2018 په‌یمانگای ته‌نكنیكی ئامێدی به‌ هاوكاری كتێبخانه‌ی ژیندا پیشانگایه‌كی كتێبی كرده‌وه‌، له‌و پیشانگایه‌دا زیاتر له‌ 400 ناونیشان و نزیك له‌ 3000 هه‌زار كتێب نمایش ده‌كرێت. چاوه‌رێ ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری رۆشنبیران و خۆێنه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ سه‌ره‌دانی پیشانگاكه‌ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌م پیشانگایه‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌م پیشانگایه‌ له‌ كاتێكدا كرایه‌وه‌ كه‌ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان له‌ قوناغێكی سه‌ختی ژیان دا  له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ به‌ڵام قه‌یران و سه‌ختیه‌كان نه‌یانتوانی ببنه‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد.

كردنه‌وی پیشانگایه‌كی له‌م جۆره‌ و له‌م كاته‌دا به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر خۆراِگری رۆشنبیری خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئامێدی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.