Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:19

به‌ داهاتی پێشانگایه‌ک بڕێک ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا دابین ده‌کرێت

كۆمه‌ڵێك پێداویستی و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا دابین ده‌كرێت
به‌ داهاتی پێشانگایه‌ك بڕێك ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا دابین ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ كاتژمێر ۱۱ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تالاسیمیا له‌ عه‌نكاوه‌ كۆمه‌ڵێك پێداویستی و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا دابین ده‌كرێت.

سروه‌ جه‌باری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری تالاسیمیا به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌  5 شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ ده‌رزی و ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی تالاسیمیا به‌سه‌ر نه‌خۆشانی تالاسیمیا دابه‌ش ده‌كرێت به‌ پێی بڕی پێویستی نه‌خۆشه‌كه‌ و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌.

راشیگه‌یاند: بڕی 2400 ده‌رزی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی تالاسیمیا دابه‌شكراوه‌و ئه‌وه‌ش به‌ هه‌وڵی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار چیا گلی كه‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری كرده‌وه‌و داهاتی پێشه‌نگاكه‌شی ته‌رخان كرد بۆ دابینكردنی برێك ده‌رمان بۆ نه‌خۆشانی تالاسیمیا.

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌نته‌ری تالاسیمیا گوتیشی: ئه‌مڕۆ سه‌نته‌ری تالاسیمیا كاتژمێر 11 دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ له‌ ناوبراو خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ هونه‌رمه‌ند چیا گلی.

شیاوی باسه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی نه‌خۆشی تالاسیمیاو بێ باكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروتی به‌غدا ده‌رحه‌ق به‌ نه‌خۆشانی تالاسیمیا له‌ كوردستان چه‌ند حاڵه‌تێكی مردن له‌ ساڵی پاردا تۆماركرا دواهه‌مینیان مه‌رگی كچێكی 15 ساڵان بوو له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.