زوهێر جبوری گوتەبێژ بەناوی حشدی نەینەوا رایگەیاند كە گەورەترین خوێنڕێژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش خاوەن ڕیشی سپی بەرامبەر بە وەرگرتنی بەرتیل و پارە ئازادكراوە .
جبوری لە لێدوانێكدا بۆ سۆمەر نیوز رایگەیاندووە كە مفتی داعش ناسراو بە ریش سپی بە بەرتیل ئازادكراوە دوای ئەوەی بەر لە چەند رۆژێك لە لایەن هێزە ئەمنییەكانە دەستگیركراوە كە لە دەوروبەری شاری موسڵ خۆی حەشاردابوو .
جبوری روونیكردەوە هەرچەند حالەتی ئازادكردنی تیرۆریستان بەبەراورد لە گەڵ پێشوو كەمی كردووە ، بەڵام وەك حالەت ماوە كە ئەم خوێنڕێژەی داعش بەرامبەر بە 7000 دۆلار ئازادكراوە .
خاوەن ریشی سپی ناوی ئەبو عومەر بوو ، یەكێكە لەو تیرۆریستیە ناسراوانەی شاری موسڵ كە ترس و دڵەراوكێیەكی زۆری لە نێو خەڵكی موسڵ دروست كردبوو بەهۆی دڕندەیی ، بەوەش ناودار بووە كە بە بەردبارانی مرۆڤی كردووە تا مردن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.