Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:53

عه‌ره‌بێکی سوری هێرشی کرده‌ سه‌ر خێزانێکی کوردی ئێزدی

له‌ هێرشه‌كه‌شدا ناوبراو و خێزانی برینداربوون
عه‌ره‌بێكی سوری هێرشی كرده‌ سه‌ر خێزانێكی كوردی ئێزدی
کوردستان TV
100%

له‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری شاری بیلیفێلدی ئه‌لمانیا له‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی سوری هێرشی كرده‌ سه‌ر خێزانێكی كوردی ئێزدی كرد به‌ناوی (سه‌لمان ئه‌حمه‌د )ی خه‌لكی كومه‌لگه‌ی خانكێ‌ كه‌و ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌لمانیا ده‌ژین.

(شێخ خه‌لات موراد ) به‌رپرسی بنكه‌ی لاله‌شی ئه‌لمانیا به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر كوردانی ئێزدی له‌ ئه‌لمانیا.

داواشی له‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌لمانیا كرد رێوشوێنی توند بگرنه‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و توند ره‌وانه‌ی له‌ ناو كه‌مپه‌كان ده‌ژین.

هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌ ئێزیدیه‌كه‌و برینداری كردوون رای كردووه‌ و خۆی به‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌داوا پاش گه‌ران و پشكنین هێزه‌كانی پۆلیس تاوانباره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان ئه‌وانه‌ی نزیكی ئه‌م روداوه‌ بون ده‌لێن: تاوانباره‌كه‌ كه‌سێكی توندره‌و بووه‌و  چه‌ندین جار هێرشی كردۆته‌ ئه‌و خێزانه‌ ئێزیدیه‌ له‌ دوا جاریشدا ده‌م و چاوی ئه‌و ژن و مێرده‌ی بریندار كردووه‌.

خالد علی - به‌رلین

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.